پۆڵەتیک پرێس
خانمە هونەرمەندی لاوی کورد لاڤە واحید گۆرانییەکی نوێی بۆ ژنان چڕی و لە رۆژی ٨ ی مارس بڵاوی کردەوە .
٨ ی مارسی هەموو ساڵێک رۆژی جیهانی ژنانە و لە وڵاتانی جیهان و هەرێمی کوردستانیش بە شێواز و چالاکی جۆراوجۆر یادی ئەم ڕۆژە دەکرێتەوە .
گۆرانی “دەنگ هەڵبڕە” تێکستی رۆژە حەسەنە و ئاوازی دیاری قەرەداغییە ، بڵند قەرەداغی و لاوک لەتیف میوزیکیان بۆ ئەم گۆرانییە داناوە. لەلایەن ڕێباز موتابچی کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.
ئەم بەرهەمە لەلایەن رێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان بە پشتیوانی رێکخراوی NPA ی نەرویجی بەرهەم هێنراوە .
لاڤە واحید لەبارەی چڕینی ئەم گۆرانییەوە بە بەشی فەرهەنگی پۆڵەتیک پرێسی وت: ئامانج لەم ئیشە ئەوەیە کە خانمان بێدەنگ نەبن لە ئاست ئەو ستەم و زۆردارییانەی کە بەرامبەریان دەکرێت، چونکە دواجار ئەگەر دەنگ هەڵنەبڕن مێژووەکەیان بە ونی دەمێنێتەوەو کەس لەبارەیانەوە هیچ نازانێت ، بۆیە گرنگە ئەگەر باجەکەی هەرچی بێت ژنان دەنگیان هەبێت.