بە ڤیدیۆ..پشیلەیەک فێڵ دەکات تاوەکو حەبی ڕێگری وەرنەگرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە گرتە ڤیدیۆیەکی پێکەنیناویدا، پشیلەیەک لە ماڵەوە وا خۆی نیشان دەدات کە خەوی لێکەوتووە، تاوەکو دەرمانەکانی پێنەدرێت، بەڵام دەردەکەوێت کە بە فێڵ وای کردووە.

لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا، دەنگی خاوەنەکەیت گوێ لێدەبێت کاتێک دەیەوێت گوین ناچار دەکات، کە حەبی رێگریەکەی (منع)وەرگرێت چونکە خەریکە لە کاتی خۆی تێدەپەڕێت، بەڵام گوینی پشیلە زۆر بە کارامەیی لە نواندنەکەی بەردەوام دەبێت کە خۆی کردووە بە خەوتوو.

فێڵەکەی گوین خەریک بوو خاوەنەکەی ڕازی دەکرد، بەڵام کاتێک خاوەنەکەی باسی خواردنە خۆشەکانی بۆ دەکرد ئەستەم بوو بتوانێت لەبەردەم خۆی بگرێت لە بەرامبەریدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا