سەیرترین هەڵمەتی هەڵبژاردن لە جیهان دا

پۆڵەتیک پرێس

کاندیدێک بە شێوەیەکی سەیر دەرکەوت کاتێک خۆی بۆ پەرلەمانی مەکسیک هەڵبژاردبوو، لە ناو تابوتێکدا.

کارلۆس مایرۆگا، کاندید بۆ پەرلەمانی مەکسیک لە حزبی ئینکۆینترۆ سۆلیداریۆ، لە ویلایەتی شیواوای باکوری مەکسیک ڕێگایەکی هەڵبژارد، بۆ بانگەشە کردن، پەیامەکەی ئەوەبوو کە خەڵک بە هۆی گوێ پێ نەدانی سیاسیەکانەوە گیانیان لە دەست داوە.

لە بانگەشەکەدا وتیشی، سیاسەتمەداران کەم تەرخەم بوون، لە ئاست ئەو هەموو کێشەو گرفتانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دروست بووبوو.

مایۆرگا جەختی لە ئامانجەکەی کردەوە، وتی کە تیشک دەخاتە سەر ژیانی هەموو کەسێ لە وڵاتەکەیدا، لە ئەنجامی ئەو کردەوانەی لە ڕێگەی کۆرۆناوە بەرامبەریان کراوە.

مایۆرگا لە ناو تابوتێکی ڕەنگ ئاڵتونی دا، گەیشتە کۆبوونەوەی هەبژاردنەکان لەسەر پردێک لە سنوری شاری سیوداد کە دەکەوێتە نزیک ویلایەتی تەکساس.

مایۆرگا ڕایگەیاند، چەپکە گوڵ پێشکەشی هەموو ئەو کەسانە دەکات کە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە، کە زیاتر بوون لە ٢٠٠هەزار حاڵەت لە مەکسیک.

هەروەها بەپێی بڵاوکراوەکان ٣٠٠ هەزار کەس تا ئێستا لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە لە مەکسیک کوژراون، لەو ئۆپەراسیۆنانەی بۆ گرتنی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر ئەنجام دراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا