پۆڵەتیک پرێس
لەچەند کاتژمێری ڕابردوودا کورتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆوە، لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت پیاوێک لەسەر جۆلانەیەک کە بەلوتکەی دوو شاخەوە بەستراوەتەوە لە ئیسپانیا پشوو دەدات.
ڤیدیۆکە لەتۆڕی “ڕێدێت” بڵاوبۆتەوە پیاوێک لەسەر جۆلانەیەک پیشان دەدات کە وادەردەکەوێت لە هەوادا هەڵواسراوە، ئەو کەسە سەرکێشە ئەزموونە ترسناکەکەی لەشوێنێکدایە کە شاخەکان بەفر دایپۆشیون.
ڤیدیۆکە لە چیاکانی پیرینس تۆمارکراوە و لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، هەروەها بەشێک لە خەڵک دەڵێن”چۆن توانیویەتی بگاتە ئەم شوێنە ترسناکە”، یەکێکی دیکەش لەو کاردانەوانەی بۆ ڤیدیۆکە هاتووە دەڵێت:”من ئامادەنیم ژیانی خۆم بخەمە مەترسیەوە بۆئەوەی دیمەنێکی گەورە بەدەستبهێنم”.
#WATCH: A chilling video shows man lying on hammock between hilltops, netizens terrified as they say, 'That’s a nope from me'#AdrenalineJunkie #Adventure #ItsViral #ViralVideo pic.twitter.com/u4qEaZIGJd
— HT City (@htcity) November 13, 2022