بەڤیدیۆ.. دوو ئەفسەر ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسیەوە بۆ ڕزگارکردنی سەگێک

پۆڵەتیک پرێس

ژمارەیەکی زۆر لە چلاکوانانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە کە بە “ئازایەتی و پاڵەوانێتی” وەسفیان کرد، دوای ئەوەی ئەفسەرانی پۆلیس لە ئیسپانیا هەوڵیان دەدا بۆ ڕزگارکردنی سەگێک کە کەوتبووە ناو دەریاچەیەکی بەستوەوە.

ڕووداوەکە کاتێک روویدا کە دوو پۆلیس لەنزیک دەریاچەکە لە پارێزگاری ویسکای ئیسپانیا دەسوڕانەوە گوێیان لە دەنگی سەگێک بوو بەهێواشی بەسەر سەهۆڵەکەدا دەڕۆشت، لەناکاو سەهۆڵەکە شکا و بووە هۆی کەوتنە خوارەوەی سەگەکە بۆناو دەریاچەکە، دەکرا ببێتە هۆی مردنیشی.

ئەو دوو پۆلیسە بۆ ڕزگارکردنی سەگەکە خۆیان هەڵدایە ناوی دەریاچە بەستوەکەوە، کاتێک سەهۆڵەکە درزی دەبرد بەرەو سەگەکە ڕایاندەکرد بۆئەوەی ژیانی ڕزگار بکەن، ڤیدیۆکە لە تۆڕەکۆمەلایەتیەکان هەزاران بینەری هەبوو بەهۆی ئەو هەڵوێستە پاڵەوانیەتەی پۆلیسەکانەوە.

لە لێدوانێکدا بۆ میدیا ناوخۆیەکان یەکێک لە پۆلیسەکان وتی:”هەردووکمان لە سەهۆلەکە هاتینە دەرەوە بێئەوەی ڕوبەڕووی هیچ زیانێک ببینەوە، خۆشبەختانە توانیمان سەگەکەش ڕزگار بکەین و لەکاتی گونجاودا بیگەڕێنینەوە بۆ ماڵەوە”، پۆلیستی دووەم وتی:”ڕاستیەکەی هەستم دەکرد لە ئاوی بەستودا دەخنکێم، ناتوانم وەسفی مەلەکردن لە ئاوی بەستودا بکەم”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا