چۆنیەتی بەکارهێنانی سپرای جێگیرکردنی مەیک ئەپ

پۆڵەتیک پرێس

بەشێکی زۆری خانمان کێشەیان هەیە لەوەی مەیک ئەپەکەیان تێکدەچێت بەهۆی کەش و هەوا، گەرمی یان ئارەقکردن، دەتوانرێت سپرای جێگیرکردنی مەیک ئەپ بەکاربهێنرێت بۆ مانەوە و تێکنەچونی تەواوی ڕۆژەکە.

پرایمەر و جێگیرکەری مەیک ئەپ جیاوازن، جێگیرکردنی مەیک ئەپ بەشێوەی سپرا دوای هەمووی ڕێگاکانی مەیک ئەپ بەکاردەهێنرێت، لەکاتێکدا پرایمەر یەکەمجار پێش هەموو شتێک بەکاردەهێنرێت، هەردووکیان ئیش دەکەن بۆ شێدارکردنەوەی پێست و مانەوەی مەیک ئەپ بۆ کاتێکی زیاتر، هەروەها جێگیرکردنی مەیک ئەپ پێست لە تیشکی خۆر دەپارێزێت.

شێوازی بەکارهێنانی جێگیرکردنی مەئک ئەپ، بۆ هەموو جۆرەکانی پێست دەتوانرێت بەکاربهێنرێت، بەڵام دەبێت بەپێی جۆری پێستەکە سپرای گونجاو بەکاربهێنرێت، کاتێک لەهەموو ڕێگاکانی مەیک ئەپ تەواو دەبیت چاو دادەخەیت و سپراکە بەڕێژەیەکی کەم لەدووری ٢٠ سانتیمەتر لە دەموچاوەوە بەکاردەهێنیت، دەتوانرێت لە جانتادا هەڵبگیرێت و سێ کاتژمێر جارێک بەکاربهێنرێت بۆ مانەوە و تێکنەچونی مەیک ئەپ بۆ کاتێکی زیاتر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا