بەوێنە..درێژترین تەلەفریک لەجیهاندا

پۆڵەتیک پرێس

هۆن تۆم ناوی ئەو تەلەفریکە نوێیەیە کە لە مانگی شوباتی 2018 لە ڤێتنام کراوەتەوە لە ناوچەی فو کواک لە باشووری وڵات لەسنووری کەمبۆدیا، درێژییەکەی 7899.9 مەترە و شارۆچکەی An Thoi بە دوورگەی Hn Thm دەبەستێتەوە.

John's Tours Phu Quoc (@JohnsToursPQ) / Twitter

گەشتی تەلەفریکەکە 15 خولەکە بەخێرایی 8.5 مەتر لە چرکەیەکدا، ڕێگەت پێدەدات چێژ لە یەکێک لە دیمەنە سەرنج ڕاکێشەکانی هەموو باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا وەربگریت، تەلەفریکەکە لەسەر بنەمای بورجەکانی 160 مەتری لەسەر دوو دوورگەی هۆن دوا و هۆن ڕۆی دانراوە، بەپێی ماڵپەڕی”مای بێست پڵەس”.

زهرة الخليج - "هون ثوم" أطول تلفريك في العالم

ئەم تەلەفریکە بەهۆی پێکهاتە کاریگەر و گەشتە درێژەکەی تۆماری پێشووی تەلەفریکی ڤێتنامی Fansipan Legend دەشکێنێت، فو کواک گەورەترین دوورگەی ئەو وڵاتەیە و بە کەنارە سپییەکان، دەریای ڕوون و دیمەنە جوان و سەرنجڕاکێشەکەی بەناوبانگە و ساڵانە سەرنجی هەزاران گەشتیار لەهەموو جیهاندا ڕادەکێشێت، تەلەفریکی هۆن تۆم لە کەنداوی تایلەند دەپەڕێتەوە و لە بەرزاییە سەرسوڕهێنەرەکەی دیمەنێکی زۆر سەرنجڕاکێش پێشکەش دەکات و ئامانجی ئەوەیە ببێتە یەکێک لە شوێنە هەرە سەردانکراوەکانی ڤێتنام.

أطول تلفريكات في العالم... لتجربة غنية بالمشاهد الساحرة | النهار

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا