کۆمپانیایەک ئۆتۆمبێلێک دروستدەکات بە وزەی تیشکی خۆر کاردەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئەمریکی ئاپتێرا مۆتۆرس یەکەم ئۆتۆمبێلی دروستکردووە کە بە وزەی تیشکی خۆر کاردەکات، بەبێ ئەوەی پێویستی بەهیچ سووتەمەنی یان کارەبایەک هەبێت، پێیدەچێت لە ناوچە خۆراوی و گەرمەکاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەربڵاوبێت.

کۆمپانیاکە دووپاتیکردەوە ئۆتۆمبێلەکە تەنها لەسەر سێ چەرخ کاردەکات و دەتوانێت بەبەکارهێنانی وزەی خۆر تا 40 میل(64کم) لەڕۆژێکدا گەشت بکات، ڕوونیکردەوە نرخی ئۆتۆمبێلە نوێیەکە کە تا ئێستا نەخراوەتە بازاڕەوە دەگاتە 33 هەزار و 200 دۆلار، پێشبینیش دەکرێت لەکۆتایی ئەمساڵدا بخرێتە بازاڕەوە.

باسی لەوەشکرد شۆفێر لەناوچەیەکی هەتاوی وەک باشووری کالیفۆرنیا یان وڵاتانی کەنداو لەوانەیە پێویستی بە بارگاویکردنی ئۆتۆمبێلەکە نەبێت، هەروەها ئەوەی یارمەتی ئۆتۆمبێلەکە دەدات بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی وزە ئەوەیە کە بە سێ چەرخ کاردەکات، ئۆتۆمبێلەکە لە شەش بەشی کێش سووک لە تێکەڵەی ڕیشاڵی کاربۆن و شوشە دروستکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا