لەدایک بوونی ئاژەڵێکی جیاواز

پۆڵەتیک پرێس

باخچەی ئاژەڵانی بریستول لە بەڕیتانیا لەدایک بوونی ئاژەڵێکی جیاوازی ڕاگەیاند، کە تایبەتمەندیەکانی لەنێوان ئاسک و مشکێکی سەرسوڕهێنەردایە.

ماڵپەڕی دیلی میلی بەڕیتانی کە هەواڵەکەی بڵاوکردەوە ئەوەشی خستەڕوو، ئاژەڵە بچووکەکە لێکچووە لەگەڵ مشکدا لەوەی قاچی درێژی هەیە، لە دەموچاویشدا لێکچووە لەگەڵ ئاسکدا، بەنزیکی ٢٠سم دەوەستێت بە بەرزی لای شان و ملیەوە.

زانایان پێیان وایە ئاژەڵەکە لەگەڵ زۆربوونی تەمەنی قەبارەی زۆر گەورە نابێت، هەروەها لەگەڵ تەواو بوونی گەشەیدا کێشەکەی ١.٥ کیلۆگرام تێپەڕناکات.

پسپۆڕانی بواری ئاژەڵە شیردەرەکان ئەوەشیان ڕوونکردەوە، تا ئێستا ڕەگەزی ئاژەڵەکە دیار نییە و ناوێکی تایبەتی بۆ دیارینەکراوە، ئەمەش دووەم نموونەیە لەو ئاژەڵە لە باخچەی ئاژەڵان لەدایک بووە، یەکەم نموونەی لەو جۆرە ١٠ ساڵ پێش ئێستا لەدایک بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا