ژنێکی یابانی تەمەن ١١٨ ساڵ مەشخەڵی ئۆڵمپی هەڵدەگرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە مانگی ئایاردا ژنێکی ئەوروپی تەمەن ١١٨ سال مەشخەڵی یارییە ئۆڵمپیەکان هەڵدەگرێت کە لە وڵآتانی ئاسیا سازدەکرێت، بەپێی بڵاو کراوەکان تانی تاناکا دوو جار نەخۆشی شێرپەنجەی تێپەڕاندووە، دوو پەتای جیهانی ئەزموون کردووە، هەروەها ئارەزوویەکی زۆری بۆ خواردنەوە شیرینەکان هەیە، تاناکا هەمیشە مەشخەڵی یارییە ئۆڵمپیەکان هەڵدەگرێت، لە ناوچەی ڤیکۆکا.

تاناکا لەسەر کورسییەو لە لایەن ئەندامەکانیەوە نزیکەی ١٠٠ مەتر پاڵی پێوە دەنرێت، دواجار هەنگاوێک دەنێت و مەشخەڵەکە ڕادەستی کەسێکیتر دەکات، ئیگی کە کچەزای تاناکایە تەمەنی ٦٠ ساڵەو دەڵێت کە نەنکم یەکێکە لە ژنە چالاکەکان دەتوانێت پێشان بدات کە تەمەن ڕێگر نیە لە ئەنجامدانی کارو چالاکی.

تاناکا لە ساڵی ١٩٠٣ لە دایک بووە لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا  هاوسەرگیری کردووە، خاوەنی چوار منداڵە، کاتێک دواهەمین یاری ئۆڵمپی لە تۆکیۆی ژاپۆن بەرێوە چوو تاناکا تەمەنی ٦٠ ساڵ بوو، بە درێژای تەمەنی ٤٩ یاری ئۆڵمپی بینیوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا