هەشت ئاژەڵ تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن

پۆڵەتیک پرێس

حکومەتی هند لە چواری مانگی ئایاردا توشبوونی هەشت شێری بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند.

هەشت شێری ئاسیاوی لە یەکێک لە باخچەی ئاژەڵانی هند تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، هیچ بەڵگەیەکیش نییە بۆ ئەوەی ئەم ئاژەڵانە ڤایرۆسەکە بۆ مرۆڤ دەگوازنەوە یاخود نا،کاربەدەستانی ویلایەتی حەیدر ئەبادی باشوور، دوای دەرکەوتنی نیشانەکانی وەک تەنگەنەفەسی لە شێرەکاندا، لە ٢٤ی مانگی ئاداردا پشکنینیان بۆ کردن پاشان دەرکەوت توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنان، ئەمەش بۆتە هۆی داخستنی باخچەکە لەئێستادا.

ئەنجامی پشکنینی ئاژەڵەکان لەئێستادا لەگەڵ ئەوەدا هات توشبوونی مرۆڤ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڕێژەیەکی بەرچاو لە هند بەرزبۆتەوە.

وەزارەتی ژینگە و دارستان و گۆڕانکاری کەش و هەوا دەڵێت: بەپێی ئەزمونمان لەگەڵ ئاژەڵان ساڵی ڕابردووش لە باخچەی ئاژەڵانی وڵاتە جیاوازەکانی جیهاندا چەند ئاژەڵێک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بەڵام هەتا ئێستا دیار نییە ئەو ئاژەڵانە ڤایرۆسەکە بۆ مرۆڤ دەگوازنەوە یاخود نا.

رۆژی ٣شەممە چواری مانگ هند ٣٠٠ هەزار توشبووی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرد، بەڕێژەیەکی گشتیش هەتا ئێستا ٢٠ ملیۆن توشبووی تۆمارکردووە، ئەمەش بە پلەی دووەم دێت لەدوای ئەمریکاوە لەڕیزبەندی بەرزترین ئاستی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا