بەوێنە..10پەنجەی لە دەستدا تاوەکو بەسەر 14لوتکەدا سەرکەوت

پۆڵەتیک پرێس

سەرەڕای لە دەست دانی ١٠ پەنجە، شاخەوانێکی کۆری بە ناوی کیم هۆنگ بین توانی سەرکەوتن بە دەست بهێنێت و بگاتە لوتکەی برۆد پیاک کە یەکێکە لە لوتکەکانی زنجیرە چیاکانی هیمالایا.

بەپێی بڵاو کراوەکان، لوتکەکە ٨هەزار و ٤٧مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە، لە نێوان بەرزترین چیاکان لە جیهاندا لە پلەی دوانزەهەم دایە.

کیم لە ساڵی ٢٠٠٦دا بەسەر چواردە لوتکەی زنجیرە چیاکانی هیمالایادا سەرکەوتووە، کە هەر یەکێکیان بەرزیان زیاتر لە ٨ هەزار مەترە، کیم لە تەمەنی ٢٧ ساڵیدا لە ساڵی ١٩٩١ کاتێک ڕاهێنانی سەرکەوتن بەسەر لوتکەی چیاکانی دەکرد، هەر ١٠ پەنجەکەی لە دەست داوە.

سەرەڕای ئەوەی بە بارودۆخێکی قورسدا تێپەڕیوە، بەڵام دواتر دەستکێشی تایبەتی بەکار هێناوە لەگەڵ هەندێک کەل و پەلی یارمەتیدەر، لە هەوڵدان بەردەوام بووە تاوەکو لە کۆتاییدا بەسەر ١٤ لوتکە لە زنجیرە چیاکانی هیمایالایادا سەرکەوتووە لە ماوەی ١٦ ساڵی ڕابردوودا، گەیشتووە بە ئامانجەکەی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا