فلۆرنتیۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاند ئەوەی بەرامبەری کراوە خیانەتێکی ئاشکرابوو دڵنیابن واز ناهێنم لەسەر پڕۆژەی سووپەرلیگ .
ماوەیەک بەر لە ئێستا پێرێز لەگەڵ 12 یانەی دیکە پاڵەوانێکیان دروستکرد بەناونیشانی سووپەرلیگ بەڵام بەهۆی زۆری فشارەکانەوە هەر زوو پاڵاوانێتێکە سڕ کرا .
لەو بارەوە پێرێز دڵنیایی دەدات کە بەردەوام دەبێت لەسەر بیرۆکەی سوپەرلیگ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد دەکرێت بیرۆکەی باشتر بهێنرێتە نێو پاڵەوانێتکەوە ، هەروەها ووتی من ئێستاش کێشەم نییە لەگەڵ یانەکانی دیکەدا گەر بێت و بگەڕێنەوە نێو بۆنەکە .
سەرچاوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن هێشتا سەرۆکی یانەکان بەردەوام چاویان بەپێرێز دەکەوێت دەربارەی پاڵەوانێتیکە ئەمەش جێگەی نیگەرانی یەکێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێی لێکەوتۆتەوە .
لەکۆتایدا پێرێز ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە ئێستاش ئامادەیە لەگەڵ سەرجەم یانەکان گفتوگۆ بکاتەوە چ ئەوانەی کشاونەتەوە چ ئەوانەی دەیانەوێت بێنە نێو پاڵەوانێتی سووپەرلیگ .