لیڤەر چێڵسی لووشدا

پۆڵەتیك: سپۆڕت
كەمێك پێش ئێستا گرنگترین یاری ئەمڕۆی پریمەرلیگ و هەفتەكەش بە كۆتا هات لە سەر یاریگای سترامفۆرد برێدجی تایبەت بە یانەی چێڵسی لەندەنی لە نێوان یانەی خانە خوێ‌ و یانەی لیڤەرپول ڕیدزی پاڵەوانی وەرزی پێشووی خولەكە.

یارییەكە لە سەرەتاوە پڕ كێبڕكێ‌ بوو یانەی بلوز بە باشترین شێوەوە خۆی نماییش كرد بەرامبەر بە لیڤەر و چەندان هەلی گۆڵ كردنیان لە دەستدا بە تایبەت لە لایەن ڤیرنەر و كانتی دواتر وەڵام دانەوەی لیڤەر قورس بوو بۆیان لە ڕێی سایدۆ مانییەوە 2 گۆڵی لە بەرامبەریان تۆمار كرد و ئیدی كۆنتڕۆڵی یاریگا و چێڵسیشیان كرد و یارییەكەشیان هەر بەو ئەنجامە بە كۆتا هێنا.

سەعات 9 دوا یاری لە نێوان لیستەر سیتی و بێرنلی بەڕێوە دەچێت.

ئەنجامی ئەمڕۆ ئەمڕۆ تا ئێستا یەك شەممە
ساوزهامتۆن 2 X تۆتنهام 5
نیوكاسڵ 0 X برایتۆن 3
چێڵسی 0 X لیڤەرپول 2
لیستەر X بێرنلی           سەعات 9 ئەنجام دەدرێت

یارییەكانی سبەی دووشەممە
ئەستۆن ڤێلا X شیفێڵد
ویلڤەرهامتۆن X مان سیتی

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا