كومان كەوتە گلەیی كردن

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ڕۆناڵد كومانی هۆڵەندی ڕاهێنەری نوێی یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی گلەیی ئاراستەی ئیدارەی یانەكەی دەكات بەوەی هاوكارییان نەكردووە لە میركاتۆی هاوینەدا سەرەڕای ئەوەی ژمارەیەك یاریزانی زۆر لە بەرشەلۆنە ڕۆیشتوونەتە دەرەوەش.

پاش تەواو بوونی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە میركاتۆی هاوینەدا یانەی بەرشەلۆنە ژمارەیەكی زۆر یاریزانی دەست نیشان كرد بوو، بەڵام تەنها چەند یاریزانێكی گواستەوە كە ئەوەش بە لای كومانی ڕاهێنەرەوە شتێكی باش نییە و پێی وایە دۆخی یانەكەی باش نییە و باشیش نابێت بە هۆی نەبوونی یاریزانی تەواو بۆ جێبەجێ‌ كردنی پلانەكانی ئەو.

یانەی بەرشەلۆنە بە هۆی هەڵەكانی ئیدارەی ئێستایەوە بە سەرۆكایەتی خۆسی ماریا بارتۆمیۆ تووشی قەیرانێكی دارایی گەورە هاتووە كە لەم كاتەدا زیاتر لە 97 ملیۆن یۆرۆ قەرز كەوتووە بە سەریدا هەر بۆیە ناتوانێت بۆندی گرنگ واژوو بكات ئەم دۆخەش ڕۆناڵد كومانی بێزار و بێ‌ تاقەت كردووە كە ناتوانێت ئەوەی بۆی چۆتە بەرشەلۆنە جێبەجێی بكات.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا