رۆژنامەی لێکیپی فهرهنسی راپۆرتێکی لەبارەی داهاتووی مباپی بڵاوکردووەتەوە و دووپاتیدەکاتەوە کە ئەو یاریزانە لە یانە فەرەنسییەکە ئاسوودەیه و دوور نییه لهوێ بمێنێتهوه.
له راپۆرتەكه هاتووه مباپی لەوە تێدەگات کە یانەکەی لەسەر ئاستی ئەوروپا ژمارەیەکی قورسە و دەتوانێت رکابەری لەسەر بردنەوەی نازناوەکان بکات، ههروهها یاریزانهكهش پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ نەیمار داسیلڤا و ماوریسیۆ پۆچێتینۆی راهێنەردا ههیه و رهنگه له پاریسان جێرمان بمێنێتهوه.
بە پێچەوانەی دەنگۆکان یانەی پاریس سانجێرمان دەیانەوێت گرێبەستی کلیان مباپێ گۆڵکاری یانەکەیان نوێ بکەنەوە و هیچ گرنگیەک بە گواستنەوەی لیۆنێل میسی نادەن و چاوەڕێش دەکرێت پێش کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە هەوڵەکانیان بۆ ئەم ئامانجەیان دەست پێ بکەن.
مباپی تا هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و مەرجی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەشی ئەوەیە موچەکەی لە 17 ملیۆنەوە دۆلارهوه بۆ 30 ملیۆن دۆلار زیاد بکەن.