پێنج زیانی خواردنەوەی تەمەرهیند لە ڕەمەزاندا

پۆڵەتیک پرێس

زۆربەی ئەو کەسانەی بە ڕۆژوو دەبن حەز بە خواردنی جۆراو جۆر دەکەن بە هۆی ئەوەی ماوەیەکی زۆر نان ناخۆن، ڕەنگە هەندێک کات ئەو کەسانە حەزیان بۆ خواردنەوەی تەمەرهیند بڕوات، هەرچەندە خواردن و خواردنەوەی تەمەرهیند سودی خۆی ەیە بەڵام زۆر خواردنیشی هەندێک زیانی هەیە کە بریتین لە.

١-خورانی مینای ددان، یەکێک لە زیانەکانی زۆر خواردنەوەی تەمەرهیند، لەناو بردن و خورانی مینای ددانەکانە، هەندێک کات دەبێتە هۆی درز تێبونیان بەهۆی ئەو بڕە ترشیە زۆرەی کە تیایەتی.

٢-دروست بوونی بەردی زراو، یەکێک لە زیانەکانیتری زۆر خواردنەوەی تەمەرهیند دەبێتە هۆی دروست بوونی بەردی زراو، کە توشی ڕشانەوەی بەردەوام و هەست کردن بە ئازار لە ناوسک و قەبزیت دەکات.

٣-خوێنبەربوون، بەهۆی ئەوەی دەبێتە هۆی زیادبوونی شلەی خوێن، ڕەنگە بەکارهێنانی حەبی ئەسپرین دوای خواردنەوەی برێکی زۆر تەمەرهیند توشی خوێن بەربوونت دەکات.

٤-کاریگەری لەسەر پێست، خواردنەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە تەمەهیندی، دەبێتە هۆی دروست بوونی هەستیاری لەسەر پێست وەک سوربوونەوەو خورانی پێست.

٥-دابەزاندنی شەکری خوێن، بەپێی هەندێک لە لێکۆڵینەوەکان تەمەرهیندی دەبێتە هۆی دابەزاندنی ئاستی شەکر لە خوێندا، ئەوەش کاریگەرییەکی خراپی هەیە لەسەر ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە دەبێتە هۆی بینین بە لێڵی و ئارەق کردنەوەی زۆر و لەدەستدانی هۆش، خەمۆکی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا