ئەم جۆرە میوانە مەترسی توشبوون بە قەڵەوی و شەکرە کەمدەکەنەوە

پۆڵەتیک پرێس

پسپۆڕانی بواری خۆراک باس لەو جۆرانەی میوە و سەوزەواتەکان دەکەن کە مەترسی توشبوون بە قەڵەوی و شەکرە لەجۆری دوو کەمدەکەنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتی تەندروستی ئێسکەکان دەدەن و ڕێگری لە هەوکردنەکان دەکەن.

بەپێی توێژینەوەکان ئەو میوە و سەوزەواتانە دەوڵەمەندن بە ماددەی بۆلیفینۆل مەترسی توشبوون بە شەکرە و قەڵەوی کەمدەکەنەوە، بۆلیفینۆل ماددەیەکەی ڕووەکی سوودبەخشە وەک دژەئۆکسانێکی بەهێز لە جەستەدا کاردەکات و ڕێگری لە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە، دڵ و هەوکردنەکان دەکات.

پەیوەندیەکی بەهێز لەنێوان بۆلیفینۆل و توشبوون بە قەڵەوی و شەکرە لەجۆری دوو هەیە ئەو ماددەیە مەترسی توشبوون بەو نەخۆشیانە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە و پارێزگاری لە خانەکان دەکات، ئەو میوانەی دەوڵەمەندن بە بۆلیفینۆل وەک، بلوبێری، توو، سێو، ترێ، قەیسی وشککراو و شاتوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا