لە کاتی گەرماو کردندا ئەم هەڵەیە مەکە..بەڕێوبەرەکەت دەرت ناکات

پۆڵەتیک پرێس

خەڵکانێکی جیاواز بە ڕێگەیکی باوو دووبارە گەرماو دەکەن، هەندێک هەیە پێیان باشە بە ئاوی گەرم خۆیان بشۆن، هەندێکی دیکەش حەز دەکەن بە ئاوی سارد، هەندێکیش هەیە پێی وایە ئاوەکە مامناوەند بێت باشترە.

وەک زۆربەمان بیستوومانە، گەرماوی گەرم سودێکی زۆری هەیە بەڵام لێکۆڵینەوە نوێیەکان، ئەنجامەکانیان پێچەوانەیە.

بەپێی بڵاوکراوەکان، گەرماوکردن بە ئاوی گەرم بەیانیان لەوانەیە، وات لێ دەکات ئارەزووی پشودان بکەیت، بتەوێت دووبارە بخەویتەوە، ڕەنگە لەکاتی کارکردندا خەوت لێبکەوێت و لە لایەن بەڕێوبەرەکەتەوە دەربکرێیت.

هاتنە دەرەوە لە گەرماوێکی زۆر گەرمدا، بۆ ناو هەوایەکی سارد دەبێتە هۆی دابەزینی پلەی گەرمی لەش وات لێ دەکات زیاتر هەست بە هێوربوونەوە بکەیت.

بۆ ئەوەی بەسەر ئەم بارودۆخەدا زاڵ بیت ئەگەر هاتوو لە گەرماوی گەرمیشدا بوویت، هەوڵ بدەیت کەمێ گەرمی گەرماوەکە کەم بکەیتەوەو، پاشان ئاوی سارد بەکاربهێنیت.

بۆ نمونە هەر پێش ئەوەی لە گەرماو بێیتە دەرەوە، دەتوانیت بۆ ماوەی ٣٠ چرکە ئاوی سارد بەسەر لەشتدا بڕێژیت، هەروەها بپێی ئەو توێژینەوانەی ئەنجام دراوە نقوم بوون لە ئوی سارددا، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی سترێس، بەهێز کردنی سیستمی بەرگری، سوتاندنی چەوری و کاریگرییەکەی زۆر هەیە لەسەر دژە خەمۆکی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا