پۆڵەتیک پرێس
پیازی سەوز یەکێکە لەو سەوزەواتانەی لەجیهاندا زۆە بەکاردەهێنرێت و تامێکی خۆشی هەیە، ڕێگری لە نەخۆشیەکان دەکات، ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە بەرگری لەش بەهێز دەکات و هەوکردنەکان و ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ کەم دەکاتەوە.
سوودەکانی پیازی سەوز:
-پیازی سەوز ڕێگری لە بەرزبونەوەی پەستانی خوێن دەکات.
-پیازی سەوز تایبەتمەندی ئەوەی هەیە کالۆری کەمی تێدایە و ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە هەستی تێربوون زیاد دەکات، بۆیە یەکێکە لە باشترین سەوزەواتەکان بۆ دابەزاندنی کێش.
-یارمەتی کەمکردنەوەی خانە شێرپەنجەییەکان دەدات، بەتایبەتی شیرپەنجەی گەدە و قۆڵۆن، ڕێگری لە دروستبوونی وەرەمەکان دەکات.
-دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان یارمەتی کرداری هەرس دەدات و چارەسەری قەبزی دەکات.
-دەوڵەمەندە بە مادە ڕووەکیەکان و دژەئۆکسانەکان ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەکان دەکات.
-پیازی سەوز ڕۆڵێکی گرنگ لە تەندروستی چاودا هەیە، پارێزگاری لە بینین دەکات و ڕێگری لە نەخۆشیەکانی چاو دەکات.
-سەرچاوەیەکی سەرەکی کانزاکان و ڤیتامینەکانە، ئەمەش یارمەتی تەندروستی ئێسکەکان و بەهێزکردنیان دەدات، ڕێگری لە شکانی ئێسکەکان دەکات.
-یارمەتی تەندروستی دڵ و دەمارە خوێنەکان دەدات لەڕێگەی کەمکردنەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ و شەکری خوێنەوە.