پۆڵەتیک پرێس
کۆکە و سەرمابوون یەکێکە لە نەخۆشیە باوەکانی وەرزی زستان، دەتوانرێت بەشێوەیەکی سروشتی لەڕێگەی سیستمی خۆراکیەوە چارەسەربکرێت.
بەپێی ماڵپەڕی”تایمز ئۆف ئیندیا”، شەش بەهارات چارەسەری کۆکە و پەتای وەرزی دەکەن:
-مێخەک
ڕووبەڕووی هەوکردنە بەکتریاییەکان دەبێتەوە و یارمەتی کەمکردنەوەی ئازار دەدات بەتایبەتی ئازاری ددان.
-هێل
چارەسەری بەکتریا و کەڕووەکان دەکات، تایبەتمەندی دژەبەکتریای هەیە و کۆکە کەمدەکاتەوە.
-دارچینی
تایبەتمەندی دژەبەکتریا و کەڕووی هەیە بەرگری جەستە بەهێزدەکات و ڕێگری لە هەوکردنەکان دەکات و چارەسەری کۆکە و سەرمابوون دەکات.
-زەردەچەوە
وەک چارەسەرێکی سروشتی بۆ نەخۆشییەکان بەکاردەهێنرێت و دژەئۆکسانە بەهێزەکانی تێدایە.
-زەنجەبیل
تایبەتمەندی دژەمیکرۆب و ڤایرۆسی هەیە، بەیەکێک لە باشترین چارەسەرە سروشتییەکان بۆ نەخۆشییە وەرزییەکان دادەنرێت.
-زیرە
تایبەتمەندی دژەئۆکسانی هەیە یارمەتی کوشتنی میکرۆبەکان دەدات و بەرگری جەستە بەهێزدەکات.