ئەو خواردنانەی منداڵەکەت گەشەی پێدەکات

پۆلەتیک پرێس

منداڵ لەسەرەتای لەدایک بوونیەوە، تەنها خواردن کە پێی دەدرێت شیرە، بەڵام دوای ئەوەی تەمەنی دەبێت بە چوار مانگ لەگەڵ شیرەکە هەندێک خواردنیتر زیاد دەکرێت بۆ ئەوەی منداڵەکە زووتر گەشە بکات و ڤایتامینی جۆراوجۆر وەرگرێت لێرەوە چەند زانیاری و ئامۆژگاریەکتان پێ ئەدەین دەربارەی ئەوەی کە پێویستە، لە تەمەنی چوارمانگیەوە چی بدەیت بە منداڵەکەت.

١-سوپی تایبەت، منداڵان لە تەمەنی ٤ مانگیەوە حەز بە تامکردنی خواردنەکان ئەکەن، باشتر وایە برنج و شۆفان بەکار بهێنیت وەک سوپێک بۆی دروست بکەیت، پێویستە گلۆتینی تیادا نەبێت بە تایبەت کاتێک هەست ئەکەی یەکێک لە خێزانەکە هەستیاری هەیە بە گلۆتین یاخود نەخۆشی ناوسک

٢-سوپی سەوزەو میوە، یارمەتی کۆ ئەندامی هەرسی منداڵ دەدات، غازاتی ناوسکی مناڵ کەم دەکاتەوە جۆرەها ڤایتامینی گرنگی تێدایە، دەتوانیت، ئاڤۆگادۆو مۆز و پەتاتەی شیرین و هەرمێ و سێو کولەکە بەکار بهێنیت.

ئەم خواردنانە مەدە بە منداڵەکەت لە تەمەنی ٤ مانگیدا

١-هەنگوین، هەنگوین خواردنێکی زۆر بە سودە، بەڵام بۆ ئەو تەمەنەی منداڵ گونجاو نیەو توشی ژەهراویبوونی دەکات

٢-ئەم خواردنانە رەنگە ببێتە هۆی خنکاندنی منداڵ، چەرەس، ترێ، گەنمە شامی، شیرینی ڕەق، کشمیس و مێوژ

ئەم خواردنەوانە کاریگەری خراپی هەیە لە تەمەنی ٤ مانگی

١-شیری مانگا، منداڵ لەتەمنی چوار مانگی پێویستی بە شیری دایک هەیە بۆ وەرگرتنی ماددەی ئاسن، شیری ئامادەکراو هیچ سودێکی پێ ناگەیەنێت

٢-شەربەتی دەستکرد، کاریگەریەکی خراپی هەیە لەسەر ددانی منداڵەکەو، بەهۆی بەکارهێنانی هەندێک ماددە تیایدا کاریگەری نەرێنی لەسەر کێشی منداڵ هەیە

تێبینی، هەرگیز شەکر و خوێی زۆر و بیبەری ڕەش لە خواردنی منداڵەکەت بەکار مەهێنە، هەوەها بزانە بە چ خواردنێک هەستیاری هەیە لێی دوور بکەوەرەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا