پۆڵەتیک پرێس
ماش یان لۆبیای ڕەش یەکێکە لە پاقلەمەنیە بەناوبانگەکان و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و پڕۆتینەکان سەرچاوەیەکی سەرەکی وزەیە.
بەپێی ماڵپەڕی”health” ماش دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، پڕۆتین و کاربۆهیدراتە ئاڵۆزەکان هەستی تێربوون زیاددەکات و یارمەتی کۆنتڕۆڵکردن و دابەزینی کێش دەدات، ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین، کانزا و دژەئۆکسانەکانی تێدایە یارمەتی جەستە دەدات ڕووبەڕووی نەخۆشییەکان ببێتەوە.
ترشی فۆلیکی تێدایە سوودێکی زۆری بۆ خانمانی دووگیان و کۆرپەلەیان هەیە، هەبوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین ئەی وایلێدەکات سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی چاو هەبێت، یارمەتی ڕێکخستنی ڕێژەی شەکری خوێن دەدات بەوەش مەترسی توشبوون بە شەکرە کەمدەکاتەوە، ڕێژەیەکی زۆر کالیسیۆمی تێدایە یارمەتی بەهێزبوونی ئێسەکەکان دەدات.