دادگای فیدراڵی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكانی بۆ مانگی داهاتوو دواخست

پۆڵەتیك پرێس
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق یەكەم دانیشتنی تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراقى ئەنجامدا و دانیشتنی دووەمی لەسەر یەكلایی كردنەوەی دۆسێیەكە بۆ سەرەتای مانگی داهاتوو دواخست.

دواخستنی دانیشتنی  هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكان بۆ رۆژی 4/5/2021 لەكاتێدابو بڕیار وابوو ئەمرۆ دادگاكە ئەو دۆسێیە یەكلایی بكاتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی دادگاكەدا ئەندامانی دادگاكە لەسەربینینی دوو بابەت كۆبونەتەوە كە یەكەمیان تایبەت بووە بە تانەدان لە بڕیاری پەرلەمانی عێراق تایبەت بە هەڵوەشاندنەوە یاخود هەڵپەساردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان .

ئەوەشهاتووە، دوای گوێگرتن و وەرگرتنی وتەی هەردولا دادگا بڕیاریداوە دانیشتنەكە بۆ رۆژی 4ى  ئایار  دوابخات و بابەتى دووەمیش تایبەت بووە بە ئەنجومەنی شارەوانی كەڕادە، بۆ ڕۆژی 27ی ئەم مانگە دواخراوە.

لە 26_11_2019 پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق دوای بڕیارەكەی پەرلەمانیش ئەنجومەنی چەند پارێزگایەكی عێراق لە ناویاندا ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە دادگای باڵای فیدراڵی تانەیان لەو بڕیارەی پەرلەماندا و بە بڕیارێكی نا یاسایی و نا دەستووری ناویان برد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا