دادگای فیدراڵی چاوەڕێی رێككەوتنی لایەنە سیاسییەكان دەكات

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، رایگەیاند تا لایەنە سیاسییەكان رێكنەكەون ئەنجامە كۆتاییەكانی هەڵبژاردن لە لایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە پەسەند ناكرێت.

جاسم بەیاتی، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: دادگای باڵای فیدراڵیی پەسەندكردنی ئەنجامە كۆتاییەكانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دوا دەخات، تا ئەو كاتەی لایەنە سیاسییەكان بەتایبەتیش لایەنە شیعەكان، دەگەنە رێككەوتن.

باسی لەوەشكرد، گەیشتن بە تەوافوق لە نێو لایەنەكانی شیعە، ناكۆكییەكان یەكلایی دەكاتەوە و دەبێتە هۆی پەسەندكردنی ئەنجامە كۆتاییەكانی هەڵبژاردن.

پێشبینی كرد، ئەگەری هەیە دوای رێككەوتنی لایەنە سیاسییەكان، ئەنجامە كۆتاییەكانی هەڵبژاردن لە سەرەتای مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو، لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە پەسەند بكرێت.

رۆژی 30ی مانگی تشرینی دووەمی رابردوو، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق، ئەنجامە كۆتایییەكانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقی پەسەندكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا