گرێبەستەکەی جیمس کێشەی تێدایە

یەکێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ ناسراو بە فیفا لەبەشی گواستنەوەی یاریزانان هەستاوە بە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی  گواستنەوەی جیمس ڕۆریگز لە یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ یانەی ئیفەرتۆن ، یەکێتێکە پێی وایە ٢٥ میلۆن جێگەی باوەڕ نییە .

یانەی بانفێڵدی ئەرژەنتنی داوای مافی خۆیکردوە لە کەیسی گواستنەوەی جیسمدا کە هاوینی ڕابردوو کوڕە کۆڵمبێکە لە مەدریدەوە بەرەو ئیفەرتۆن بەڕێکەوت ، دواتر فیفا بە یانە ئەرژەنتینیەکەی وتوە دۆسیەکە بەخۆڕایی بەڕێوەچوە بۆیە چاوەڕێی هیچ بڕە پارەیەک مەکە دەستت بکەوێت .

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یانە ئەرژەنتینێکە ڕایگەیاند هیچ بڕە پارەیەکمان دەست ناکەوێت چونکە گرێبەستە بەخۆڕایی بووە .

بۆ وەبیر هێنانەوە جیمس لە ساڵی ٢٠١٠ لە یانەی پۆرتۆوە ڕویکردە یانەی مۆناکۆی فەڕەنسی دوایی مۆندیالی ٢٠٢٤ ڕیکردە یانەی ڕیاڵ مەدرید ئیسپانی دواتر دوو ساڵ یاری بۆ یانەی بایرن میونخ کرد و کۆتا وێسگەشی لە ئێستادا یانەی ئیفەرتۆنە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا