ئەمشەو نۆبڵ لە جێگەی نۆیەرە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
دواجار ئەلیكسەندەر نۆبڵ گۆڵچی هەڵبژاردەی لاوان و ئۆڵۆمپی ئەڵمانیا و گۆڵچی دووەمی یانەی بایرن میونخ بواری ئەوەی بۆ دەڕەخسێت لە شوێنی دێوەزمە نۆیەر بەرگری لە تۆڕی گۆڵی یانە باڤارییەكە بكات لە یەكەم یاری یانەكە لە جامی ئەڵمانیا ناسراو بە پوكاڵ.

ئەلیكسەندەر نۆبڵ گۆڵچی پێشووی یانەی شاڵكە 04 كە وەرزی ڕابردوو ڕووی لە یانەی باڤاری كرد لە ماوەی ڕابردوودا بێزاری دەربڕی بوو لە بەرامبەر ئەوەی هەر لە سەر كورسی یەدەگی یانەكەیە هانز فلیكی ڕاهێنەریش دڵنەوایی ئەوەی پێ‌ دابوو كە چانسی تەواوی بۆ دەڕەخسێنێت تا تواناكانی پێشكەش بكات بۆ ئەمشەویش ئەو چانسەی پێ‌ دا كە گۆڵچی سەرەكی یانەكە بێت لە یاری یەكەمی جامی ئەڵمانیادا بەرامبەر بە یانەی دۆرین.

لەو بارەیەوە فلیك ڕایگەیاند: (ئەمشەو نۆبڵ و چۆبۆ و ڕۆكا و سار و كۆستا و چەند یاریزانێكی تر یاری دەكەن بە هۆی ئەو هەموو یارییەوە كە یاریزانە نێو دەوڵەتییەكان ئەنجامیان دا دەبێت پشوو بكەن تا بتوانن بە باشی خۆیان ئامادە بكەن بۆ یارییەكەی هەفتەی داهاتوو لە بۆندزلیگا بەرامبەر ئەرمینیا بیڵفێرد بۆیە ئەمشەو یاریزانەكانی تا دوو شەو لەمەوبەر یارییان هەبوو پشوو وەردەگرن و ئەم پێكهاتەی یاریزانانە بەشداری دەكەن نۆبڵ سەرەكی دەبێت لە شوێنی نۆیەر).

ئەو ڕاهێنەری ئەوەشی ڕاگەیاند: (دۆخەكە زۆر قورسە نەك بەس بۆ بایرن بۆ تەواوی یانە گەورەكانی ئەوروپا كە بەردەوام لە نێو كێبڕكێ‌ گەورەكان دان بۆیە دەبێت یاریزانەكان پشوو وەربگرن دۆخی كۆڕۆنا هەموو شتێكی تێكدا و سەری لە جیهانی تۆپی پێ‌ شێواند بۆیە دەبێت خۆمان بزانین چۆن خۆمان ڕێك دەخەینەوە و ئامادەكاری دەكەین بۆ وەرزی نوێی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كە هەر خۆمان پاڵەوانین و دەبێت پارێزگاری لە نازناوەكەمان بكەینەوە).

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا