كومان تەلەفۆنی بۆ پیكێ‌ كردووە

پۆڵەتیك: سپۆڕت

لەوەتەی ڕۆناڵد كومانی هۆڵەندی ئەركی ڕاهێنانی یانەی بەرشەلۆنەی گرتۆتە ئەستۆ بابەتی تەلەفۆنەكانی ئەو ڕاهێنەرە لەگەڵ یاریزانەكانی بەرشەلۆنە بۆتە سەرەكیترین بابەتی ڕۆژانەی نێو یانەكە.

ڕۆژنامەی مۆندیۆ دیپۆرتیڤۆ لەو بارەیەوە بڵاوی كردەوە: لەوەتەی كومان بۆتە ڕاهێنەری بەرشەلۆنە هەموان باس لەو تەلەفۆن كردنە نهێنییە دەكەن كە شەوانە لەگەڵ یاریزانەكانی یانەكە بە تایبەت یاریزانە بە تەمەن و بە ئەزمونەكان دەدوێت و دەرگای ڕۆیشتن بە ڕووی هەندێكیان دەكاتەوە لەو نێوەندەشدا چوار لە یاریزانە ناسراوەكانی یانەكەی سەرپشك كرد لەوەی كە یانەی نوێ‌ بۆ خۆیان بدۆزنەوە كە ئەوانیش هەریەك لە (لویس سوارێز و ساموێل ئۆمتێتی و ئارتور ڤیداڵ و ئیڤان ڕاكیتیچ) بوون.

ڕۆژنامەكە ئەوەشی بڵاو كردۆتەوە: شەوی ڕابردوو كومان پەیوەندی بە جیرارد پیكێ‌ بەرگریكاری ناسراوی یانەكەوە كردووە و پێی ڕاگەیاندووە كە ئەو لە پلانەكانیدا بوونی هەیە و دەیەوێت لە وەرزی نوێ دا سوود لە تواناكانی وەربگرێتەوە سەرەڕای ئەوەی پیكێ‌ لە وەرزی بە كۆتا هاتوودا ئاستێكی ناجێگیری پێشكەش كرد و تەنانەت پاش یارییە كارەساتبارەكەی قۆناغی 8 بەرامبەر بە بایرن پیكێ‌ یەكەم یاریزان بوو كە پاش یارییەكە لێدوانی داو وتی: ئەگەر كێشە من بم ئامادەییم تیادایە یەكەم كەس بم ڕیزی یانەكە جێ بهێڵم.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا