بەهۆی میسیەوە بەرشەلۆنە سكاڵا دژی پاریس تۆماردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە ئەگەری چوونی میسی بۆ یانەی پاریس سان جێرمان، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی سكاڵا دژی یانە فەڕەنسییەكە تۆماردەكات ئەوەش بە تۆمەتی شكاندنی یاسای یاری پاك.

یانەی بەرشەلۆنەی لە رێگەی پارێزەرەكانییەوە لە كۆمیسۆنی باڵای ئەوروپا سكاڵایەكیان دژی یانەی پاریس سان جێرمان بەرزكردەوە و داوادەكات، رێگە نەدەن پاریس لەگەڵ میسی گرێبەست واژۆ بكات.

بەرپرسانی بەرشەلۆنە باس لەوەدەكەن، پاریس سان جێرمان یاسای یاری پاك دەشكێنێت و ناكرێت چاوپۆشی لێبكرێت لە بەرامبەر گواستنەوەی میسی.

پێشتر یانەی بەرشەلۆنە چوونی میسی ئەستێرەی یانەكەیان راگەیاند، رۆژی هەشتی ئەم مانگەش یاریزانەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ماڵئاوایی لە یانەی بەرشەلۆنە كرد.

لە ئێستاشدا چەندین یانە لە كێبرَكێدان بۆ كڕینی میسی، بەڵام هەموو ئاماژەكان بۆ ئەوە دەچن ئەو یاریزانە روو لە پاریس سانجێرمان بكات و هاوشانی نەیماری هاوڕێی یاری بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا