پۆله‌تیك سپۆرت
زیاتر له سێ مانگه رامۆسی كاپتنی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی ته‌واوبووه، له به‌رامبه‌ردا ئیداری ریاڵ داوایانكرد بۆنده‌كه‌ی بۆ ساڵێك بۆ تازه بكه‌نه‌وه و ئه‌و رازی نه‌بوو.
رامۆس سه‌ره‌تا چه‌ند یانه‌یه‌ك ده‌یانویست بیگوازنه‌وه، كه‌چی ئه‌وانیش په‌شیمان بوونه‌وه و یاریكه‌ره‌كه بێ یانه مایه‌وه، به ناچاری بیر له‌وه ده‌كاته‌وه له یانه‌كه‌ی خۆی بمێنێته‌وه.
ئیداره‌ی ریاڵ سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ساڵێك به بری 12 ملیۆن یۆرۆ و به لێبرینی له10%ـی مووچه‌كه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ نوێ بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش وایكرددووه ناوبراو بیر له داوای یانه‌كه‌ی بكاته‌وه.