نهێنییەک لەناو سکی تیمساحێکدا

پۆڵەتیک پرێس

نید ماکنلی پیاوێکە ڕاوی تیمساحێکی گەورەی کردووە، بەهۆی ئەم ڕوداوەوە پیاوەکە چارەنوسی سەگەکانی زانی کە ٢٤ ساڵ پێش ئێستا لەدەستی دابوو.

ڕاوچییەکە بەڕێکەوت تیمساحێکی ڕاوکرد کە درێژیەکەی ١٢ پێ بوو، دواتر بڕیاریدا تیمساحەکە بفرۆشێت بە چێشتخانەیەک لە کارۆلینای باشوور، کاتێک کارمەندەکانی چێشتخانەکە تیمساحەکەیان لەت کرد چەند پارچە کانزایەکیان دۆزییەوە، ئەو پارجە کانزایانە دەکرێتە ملی سەگ و زانیاری دەربارەی خاوەن سەگەکەی لەسەرە بۆ پەیوەندی کردن بە خاوەنەکەیەوە لەکاتی وون بونیدا.

مفاجأة ببطن تمساح عملاق تفك لغز عمره 24 عاما !

خاوەنی چێشتخانەکە کلۆدیا کوردرای دەڵێت: تیمساحەکە زیاتر لە سەگێگی خواردووە، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتیشدا چەند پارچە کانزایەکی ملی سەگەکانی لەسکدا ماوە، لەهەمووی سەیرتر ئەوەیە پارچە کانزاکان ژمارە مۆبایلەکانی لەسەر دیار ماوە.

خاوەنی چێشتخانەکە باسی لەوەش کرد، تیمساحەکە تەمەنی گەورە بووە و کێشەکەی ٢٠٠ کیلۆگرامە، توانیومانە ڕەقەمەکان لەسەر پارچە کانزاکە ببینین و پەیوەندی پێوە بکەین، لەئەنجامدا کەسەکە جەختی لەسەر ئەوەکردەوە پێش ٢٤ ساڵ زیاتر لە سەگێکی لەدەست داوە لەو شوێنەی کە تیمساحەکەی لێ ڕاو کراوە.

کارۆلینای باشوور نیشتیمانێکە بۆ تیمساحی گەورە، هەندێک کات تیمساحەکان درێژیان لە ١٣ پێ زیاترە و زیاتر لە ٦٠ ساڵ دەژین.

مفاجأة ببطن تمساح عملاق تفك لغز عمره 24 عاما !

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا