هەڵکردنی درێژترین ئاڵا لەجیهاندا

پۆڵەتیک پرێس

میسر لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە بەشێکی زۆری بوارە جیاوازەکاندا توانی ژمارەیی پێوانەیی بشکێنێت و بچێتە کتێبی گینسەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا گەنجانی بەتوانای میسر بە بەهرەکانیان توانایان هەیە جیهان سەرسام بکەن.

لە هەوڵێکی دووەمدا بۆ بەدەستهێنانی دەسکەوتێکی دیکە و شکاندنی ژمارەی پێوانەیی و چوونە ناو کتێبی گینسەوە بۆ جارێکی دیکە، کۆمەڵێک گەنجی میسر دەستپێشخەرییەکی گەنجانەیان دەستپێکرد بە هەڵکردنی درێژترین ئاڵای جیهان بە ئامادەبوونی نوێنەرانی کتێبی گینس.

ئەشرەف تالیب خاوەنی بیرۆکەکە دەڵێت: بیرۆکەکە پەیوەستە بە هەڵکردنی گەورەترین ئاڵای جیهان بۆ شکاندنی ژمارەی پێوانەیی و چوونە ناو کتێبی گینسەوە، ئاماژەی بەوەشدا لەماوەی ساڵانی پێشوودا بەهۆی درێژترین خشتە لەجیهاندا ژمارەی پێوانەیی شکاندووە، ئەمساڵیش لەڕێگەی درێژترین ئاڵاوە دەیەوێت ژمارەی پێوانەیی بشکێنێت.

ئەشرەف ئەوەشی خستەڕوو، دەستپێشخەریەکە لەگەڵ دەستپێکردنی ئاهەنگەکانی ئۆکتۆبەر و ڕاگەیاندنی کۆمار و کردنەوەی پایتەختی نوێ کارگێڕی جێبەجێ دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا