بە ڤیدیۆ..جوتیارێکی چینی لە ڕێگەی تیک تۆکەوە بوو بە ملیۆنەر

پۆڵەتیک پرێس

لە ساڵی ٢٠١٨دا، جین گیوی قەرزێکی زۆری هاتە سەر، بە هۆی ئەوەی لەسەر شەقامەکانی لیتزانی چین میوەی بە گەشتیاران دەفرۆشت.

لە ئێستادا بە پاڵپشتی برای هەنار، قەرەبالخیەکی زۆری لەسەر ئینتەرنێت دروست کردووە، ٧ملیۆن و ٣٠٠هەزار شوێن کەوتووی هەیە، بە نرخی ٣٠٠ملیۆن یەن کە دەکاتە ٤٦ ملیۆن دۆلار لە ساڵی ٢٠٢٠دا میوەو سەوزەی فرۆشتووە، گیوی لە ماوەی ٢٠ خولەکدا بە بڕی ٦ ملیۆن یەن هەناری فرۆشتووە.

بەپێی بڵاو کراوەکان، ئەمە ئاڕاستەیەکی نوێیە کە جوتیاران بەکاری دەهێنن، لە لادێکانەوە ڕاستەوخۆ میوەو سەوزە لە ڕێگای ئۆنلاینەوە بە شارەکان دەفرۆشن.

بەپێ تیک تۆکیس، داهاتی ئەو جوتیارانە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٠ ١٥ جار زیای کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا