بەڤیدیۆ..تیمساحێک لە یاریگایەکی یاری گۆڵف جوڵەیەکی سەیر دەکات

پۆڵەتیک پرێس

گرتە ڤیدیۆییەک لە تۆڕەکۆمەڵایاتیەکان بڵاوبۆتەوە تیمساحێک پیشان دەدات لە یەکێک لە یاریگاکانی ویلایەتی مسیسیبی ئەمریکا تۆپێکی گۆڵفی هەڵگرتووە.

تیمساحەکە تۆپێکی گۆڵفی لە یەکێک لە یاریگا تایبەتەکانی ئەو یارییە وەرزشیە لەشاری جلف بۆرت لە مسیسیبی هەڵگرتووە، ئەو کەسانەی لە یاریگاکە بوون سەرسام بوون بە جوڵەی سەیری ئەو ئاژەڵە کاتێک تیمساحەکە تۆپی گۆڵفەکەی بە دەمی هەڵگرتبوو بێ ئەوەی هیچ هێرشێک بکات.

ڤیدیۆکە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان باسێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، هەندێک لەو کەسانەی سەیریان کردبوو وتیان: لەوانەیە تیمساحەکە تۆپەکەی هاوشێوەی هێلکە بینیبێت بۆیە بە دەمی هەڵیگرتووە، هەندێکیشیان ئاماژەیان بەوەکرد پێویستە ئەو ئاژەڵانە لە باخچەی یاریکردندا نەبن چونکە مەترسیدارن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا