بەوێنە..گەورەترین کیسەڵی جیهان

پۆڵەتیک پرێس

ماڵپەڕی گینس وێنەی گەورەترین کیسەڵی لە جیهاندا بڵاوکردەوە، جۆناسان کە گەورەترین کیسەڵی کێویە تەمەنی ١٨٨ ساڵە ژمارەی پێوانەی شکان و ناوی چووە کتێبی گینسەوە.

جۆناسان کیسەڵێکی دورگەی سیشێڵی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقایە، ژمارەی پیوانەیی تۆمارکردووە کە تەمەنی ١٨٨ ساڵە و لە ژیاندایە، لەساڵی ١٨٨٢ هاتۆتە دورگەی سانت هێلینا لە باشووری زەریای ئەتڵەسی ئێستا لەوێ دەژی، کیسەڵەکە لەساڵی ١٨٣٢ لەدایک بووە.

بەپیی ماڵپەڕی گینس بۆ ژمارەی پێوانەیی، لە ماوەی تەمەنی جۆناساندا جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم و شۆڕشی ئۆکتۆبەری ڕوسیا ڕویانداوە، هەروەها لە ماوەی تەمەنیدا حەوت جار پاشای تەختی شاهانەی بەڕیتانیا گۆڕاوە لەگەڵ ٤٠ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا