لاشەی ملیۆنان ئاژەڵ دەسوتێنرێت

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی ژینگەی دانیمارک ڕایگەیاند: گۆڕی چوار ملیۆن لاشەی ئاژەڵی مینک(ئاژەڵێکی شیردەری کوڵکنە) هەڵدەدرێتەوە و لاشەکەنیای دەسوتێنن، کاتێک ماوەی ڕابردوو لەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا کوژراون و نێژراون لەژێر زەویدا.

وەزارەت ئەوەشی خستەڕوو دەسەڵاتداران ئەو کارە ئەنجام دەدەن، چونکە دەرکەوتووە شیبوونەوەی پاشماوەی لاشەکان دەبێتە هۆی پیس بوونی سەرچاوەکانی ئاوی خواردنەوە و ئەو دەریاچانەی دانیشتوان مەلەی تێدا دەکەن.

دەسەڵاتداران چوار ملیۆن ئاژەڵی لەوجۆرەیان لە دوو یاریگای مەشقکردنی سەربازیدا ناشت، بەڵام دواتر لاشەکان دەرکەوتنەوە، ئەم ڕوداوەش وایکرد بڕیار بدرێت لەماوەی دوو مانگدا لاشەکان لەژێر زەوی دەربهێنرێن و بسوتێنرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا