دروستكردنی خواردنێك بە شێوەی نەخشەی فەلەستین

پۆڵەتیك پرێس:
لەم دواییانەدا لە پێگە ئەلیكترۆنییەكان، چەند كورتە ڤیدیۆییەكیان بڵاوكردەوە، كە تێیدا خواردنێك لەسەر شێوەی نەخشەی فەلەستین دروست دەكرێت لە لایەن شێفێكی ئوردنی بەناوی “عمار العجو و ابنائە” ئامادەكراوە.

“عمار العجو” لە پێگەی تایبەتی خۆی چەند وێنەیەكی بڵاوكردەوە لە كاتی ئامادەكردنی خواردنەكەدا، تا كاتی تەواو بوونی، قاپی گەرمی بەكار هێنا، كە فەلەستینییەكان بۆ خواردنی خۆیان بەكاری دەهێنن، لەگەڵ بەارهێنانی مریشكێك‌و زیادكردنی ترش و ڕۆن‌و دانانی لەسەر نانێكی گەورەی فەلەستینی، كە بە “التابون” ناسراوە.

“العجو” بە ئەنقەست خواردنەكەی لەسەر شێوەی نەخشەی فەلەستین دروست كرد، جگە لەوەی ئامانجی جەخت كردنەوە بوو لەسەر پاراستنی خواردنی فەلەستین، كە لە لایەن ئیسرایلییەكان هەوڵی قۆرخ كردنی دەدرێت.

ئەو پێشی وابوو، دەتوانێت جوامێری لە مێشكی منداڵانی وڵاتەكەدا دروست بكات‌و فێریان بكات لە ڕێی ئەو شتەی كە دەیزانن پەیامی خۆیان بگەیەنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا