پۆڵەتیک پرێس
بەرپرسانی بولگاریا ڕایانگەیاند فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی فەڕەنسی (ئێر فرانس) لە کاتی گەشتەکەیدا لە پاریسەوە بۆ نیو دلهی بەهۆی هەڵسوکەوتی سەرنشینەکانیەوە لە فڕۆکەخانەی سۆفیای بولگاریا نیشتەوە.
ئیلفۆ ئەنگیلۆف بەرپرسی ئاژانسی لێکۆڵینەوەی نیشتیمای ڕایگەیاند، لە پاش لە باردنی لە شوێنەکەی سەرنشینێکی هیندی دەستی بە شەڕو دەمەقاڵێ کردووە بۆ ماوەیەکی درێژو دەست درێژی کردۆتە سەر، یەکێک لە کارمەندەکانی ناو فڕرۆکەکە، بۆیە فڕۆکەکە ناچار بووە کتوپڕ بنیشێتەوە.
لە کاتی نیشتنەوەی لە سۆفیا، پیاوەکەیان لە فرۆکەکە بردۆتە خوارەوەو، ڕادەستیان کرد بە تۆمەتی مەترسی خستنە سەر سەلامەتی سەرنشینەکانی فڕۆکەکە، دوای یەکلایی بوونەوە لە تاوانبارکردنی سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێنرێت.
پاشان فڕۆکەکە لە سۆفیاوە، دەستی بە گەشتەکەی کردەوە بۆ نیودلهی، بەپێی بڵاو کراوەکانیش لێکۆڵینەوە لە ڕەفتار و هەڵس و کەوتەکانی ئەو پیاوە بەردەوامە لە کاتێکدا هیچ ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕەفتارەکانی نیە.