شەڕی هاوسەرەکەی ٤٥٠ کیلۆمەتری پێبڕی

پۆڵەتیک پرێس

لەدوای شەڕکردن لەگەڵ هاوسەرەکەی، پیاوێک ماڵەکەی بەجێهێشت و نزیکەی ٤٥٠ کیلۆمەتری لەماوەی هەفتەیەکدا بە رێڕۆشتن بڕی.

بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان، ئەو پیاوە ٤٨ ساڵ تەمەنیەتی و لەدوای شەڕەکە بۆ خۆهێورکردنەوە ماڵی بەجێهێشتووە بەجۆرێک، لە شاری کۆمۆ لە باکوری ئیتاڵیا بەرەو شاری فانۆ لە ناوەڕاستی وڵاتەکە رۆشتووە.

ئەو پیاوە ئیتاڵیە، لە کۆتایی گەشتەکەیدا لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە بە بەهای ٤٠٠ یۆرۆ سزا دراوە بەوهۆیەوەی لە سەعات ٢ی نیوەشەو بە شەقامەکانی ئیتاڵیادا رۆشتووە.

لە ئێستادا دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، لە سەعات ١٠ی شەو هەتا ٥ی بەرەبەیان هاتوچۆیان قەدەغە کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا