بەڤیدیۆ.. ببینە چۆن سەگێکی بەوەفا خاوەنەکەی جێناهێڵێت

پۆڵەتیک پرێس

ڤیدیۆیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوبووەوە دیمەنی زۆر کاریگەر و سەرنجڕاکێشی سەگێک پیشان دەدات کە ئامادەنەبوو خاوەنەکەی جێبهێڵێت، لەکاتێکدا بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گواستیانەوە بۆ نەخۆشخانە.

لەو گرتە ڤیدیۆییەی ڕۆژنامەی “زە سەن” بڵاویکردۆتەوە دەردەکەوێت سەگەکە دەیەوێت بچێتە ناو ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنەکەوە بۆئەوەی لەگەڵ خاوەنەکەیدا بێت، لەکاتێکدا کە رێگەیان پێنەدا بڕیاریدا بە ڕاکردن بەدوای ئۆتۆمبێلەکدا بڕوات تا گەیشتە نەخۆشخانە، ئەم ڕووداوەش لە شارێکی تورکیا ڕوویدا و سەرنجی زۆری خەڵکی ڕاکێشا و ڤیدیۆکە بینەرێکی زۆری هەبوو.

لەبەردەم نەخۆشخانەکەدا کاتێک خاوەنەکەیان لەسەر کورسی جوڵاو بردە ژوورەوە سەگەکە لەبەردەم دەرگاکەدا وەستاو دڵەڕاوکێی زۆری پیوەدیاربوو سەیری کارمەندانی دەکرد وەک ئەوەی بیەوێ لە دۆخی تەندروستی خاوەنەکەی دڵنیابێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا