بەوێنە..ژنێک بەهۆی تەمەنی کارکردنیەوە ناوی چووە کتێبی گینسەوە

پۆڵەتیک پرێس 

ژنێکی بەتەمەنی 86 ساڵ لە ویلایەتی بۆستن نازناوی درێژترین خزمەتگوزاری فڕۆکەی لەجیهاندا لەلایەن کتێبی گینس بۆ ژمارەی پێوانەیی لێنرا، کە ماوەی 65 ساڵە لە فڕۆکەدا کاردەکات.

تۆمارە جیهانییەکانی گینس جەختی لەوەکردەوە پیت ناش لەساڵی 1957 لە کۆمپانیای ئیسترن ئێرلاین دەستی بەکارکردن کردووە و تا ئەمڕۆش بەردەوامە لە کۆمپانیای ئەمریکان ئێرلاین بەبێ هیچ پچڕانێک لە دامەزراندن.

بيت ناش

ناش وتی زۆربەی پیشەکەی لە کارکردنی گواستنەوەی لەنێوان نیویۆرک، بۆستن و واشنتۆن بەسەربردووە، چونکە ڕێگەی پێدەدا شەوانە بگەڕێتەوە ماڵەوە بۆ ئەوەی گرنگی بە کوڕە کەمئەندامەکەی بدات، گینس ئەوەشی خستەڕوو لەئێستادا ناش کۆنترین کەسی خزمەتگوزاری فڕۆکەوانە لەجیهاندا.

المضيفة الأطول خدمة فى العالم

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا