کەمی ڤیتامینێک دەبێتە هۆی ئازاری پشت

پۆڵەتیک پرێس

کەمی ڤیتامین دی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر لەش دەبێت، بەتایبەتی ئازاری پشت.

ڤیتامین دی بەچەندین شێوە پارێزگاری تەندروستی ئێسک دەکات، یارمەتی لەش دەدات بۆ مژینی کالیسیۆم، بەپیی توێژینەوەکان پەیوەنی هەیە لەنێوان کەمی ڤیتامین دی و ئازاری بەشی خوارەوەی پشت، ئەنجامی توێژینەوەکان دەریان خستووە ئەو کەسانەی ڤیتامین دیان بەشێوەیەکی بەرچاو کەم بووە ئەگەری توشبونیان بە ئازاری پشت زیاترە.

ئەنجامی توێژینەوەکان ئەوەش دەردەخەن وەرگرتنی چارەسەری کەمی ڤیتامین دی کاریگەری ئەرێنی هەیە و چارەسەرێکە بۆ ئەو کەسانەی ئازاری پشتیان هەیە و کێشیان زۆرە، هەروەها ئەو کەسانەی تەمەنیان زۆرە یان کێشیان زۆرە ئەگەری توشبونیان بە کەمی ڤیتامین دی زیاترە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا