وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایدەگەیەنێت ، بەردەوام ژمارەی تووشبووان كۆرۆنا ڕوو لە زیادبوونە و ئەمڕۆ پێنجشەممە 2 هەزار و 963 كەس تووشبوون و 2 هەزار و 85 كەسیش چاكبوونەوە 68 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی تەمموز 2020 پشكنین بۆ 18 هەزار و 18 ئەنجامدراوە و 2 هەزار و 963 كەس ئەنجامی پشكنینەكانیان پۆزەتیف دەرچوون، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و 117 كەسیش لە سلێمانی و هەولێر 177 توشبوو تۆماركراوە.
ڕاشیگەیاندووە ، هەر ئەمڕۆ 2 هەزار و 85 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون هاوكات 68 حاڵەتی مردنیش بەو ڤایرۆسە تۆماركرا.
ئاشكراشی كردووە، كۆی گشتی تووشبووان بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 121 هەزار و 263 كەس و چاكبوونەوەش 85 هەزار و 546 كەس و مردنیش 4 هەزار و 671 كەس و دەشڵێت:” هێشتا 31 هەزار و 46 كەس لەژێر چاودێری پزیشكیدان و 446 توشبوون لە چاودێری چڕدان”