مادەیەک ڕێگری لە خانە شێرپەنجەییەکان دەکات

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکێکی بەناوبانگی ئەمریکی دەڵێت: بڕۆکلی یەکێکە لە مادە سودبەخشەکان بۆ لەش، یارمەتی هێواشکردنەوەی پیری دەدات و ڕێگری لە نەخۆشیە ترسناکەکان دەکات.

بڕۆکلی دەوڵەمەندە بە مادە سوودبەخشەکان، کوپێک بڕۆکلی ٢٥٠٪ پێویستی لەش لە ڤیتامین کەی دابین دەکات، کە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ خوێن و تەندروستی ئێسک، ١٣٥٪ پێویستی لەش لە ڤیتامین سی دابین دەکات، هەروەها ٥٠٪ لە کرۆم کە شەکری خوێن هاوسەنگ دەکات.

بڕۆکلی مادەی دژە شێرپەنجەی تێدایە، ڕێگری لە گەشە و بڵاوبونەوەی خانە شێرپەنجەییەکان دەکات و بەرگری لەش بەهێز دەکات.

بڕۆکلی دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان، یارمەتی کرداری هەرس و بەکتریای سوودبەخشی ڕیخۆڵە دەدات، کاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر کرداری دڵ و دەمارە خوێنەکان، ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک کەمدەکاتەوە، ڕێگری هەوکردن دەکات و ئێسک بەهێز دەکات، ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانی تێدایە پێست لە تیشکی سەرو بنەوشەی دەپارێزێت، مادەی لۆتین و زیاکسانتینی تێدایە یارمەتی تەندروستی چاو دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا