ڤاكسینی ئەسترازینكا بۆ كەسانی خوار تەمەن 30 ساڵ ڕاگیرا

پۆڵەتیك پرێس

لە بەریتانیا بەكار هێنانی ڤاكسینی ئەسترازینكا بۆ ئەو كەسانەی تەمەنیان لەخوار سی ساڵەوەیە ڕاگیرا، ئەگەرهیچ کێشەیەکی تەندروستیان نەبێت ڤاکسینی جێگرەوەیان بۆ بەكاردەهێنرێت.

لیژنەی هاوبەشی حکومەت و ڕێکخەری چاودێری دەرمان و تەندروستیی بەریتانیا ڕایانگەیاند، پێویستە ئەو کەسانەی تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 29 ساڵیدایە و هیچ کێشەیەکی تەندروستیان نییە ، ڤاکسینی جێگرەوەیان پێشکەش بکرێت و رێگەیەیان پێنەدرێت ڤاكسینی ئەسترازینكا بەكاربهێنن.

حكومەتی بەریتانیا و ڕێکخەری چاودێری دەرمان و تەندروستیی بەریتانیا ئەوەشیان خستۆتەڕوو،گوماندەكرێت دیاردەی خوێن مەیین كاریگەریی لاوەكیی ڤاكسینەكە بێت لەسەر هاووڵاتیان، لەبەر ئەوەی تا ئێستا لە بەریتانیا ئەوكەسانەی دوای بەكارهێنانی ڤاكسینەكە توشی خوێن مەیین بوون ژمارەیان گەیشتووەتە ٧٩ حاڵەت، لەكۆی ئەو ژمارەیەش 19 كەسیان گیانیان لەدەستداوە كە سیانیان تەمەنیان لەخوار
30 ساڵییەوە بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا