بەریتانیا؛ سپرایەك دەبێتە هیوا بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا

پۆڵەتیك پریس

توێژینەوەیەكی نوێی پزیشكی لەبەریتانیا ئاماژە بەوەدەدات، سپرایەكی مێرووكوژ دەبێتە هۆی لەناوبردنی بنەچەی پێكهاتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

پەیمانگەی بەریتانی بۆ زانست و تەكنەلۆجیا، لەتوێژینەوەیەكیدا ئەوەی خستووەتەڕوو، سپرای جۆری (سیتریۆدیول) كە لەبنەڕەتدا بۆ لەناوبردنی مێروو مێش و مەگەز بەكاردێت، لەناوبەرێكی باشی بەشە بنچینەییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنایە.

لەئێستادا دەرەنجامەكانی گەیشتن بەم هەوڵە لەرێی ئەو سپرایە خراوەتە بەردەم زانایان و توێژەرانی دیكە بۆ دەوڵەمەندكردنی زیاتری توێژینەوەكەو گەیشتن بەكڵاو رۆژنەی دۆزینەوەی چارەسەرێكی هەتایی دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

بەم هەوڵەی بەریتانیەوە زیاتر لە ١٦٠ هەوڵ لە ناوەندە گرنگەكانی توێژینەوەدان بۆ گەیشتن بە دەرانجامێكی دڵخۆشكەر سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا