سودەکانی شوکولاتەی تۆخ بۆ تەندروستی

پۆڵەتیک پرێس

شوکولاتەی ڕەش یەکێکە لەو خواردنانەی سودێکی زۆری هەیە، بە تایبەتی بۆ پاراستنی تەندروستی دڵ و هەروەها کەم کردنەوەی دڵەو ڕاوکێو باش کردنی مەزاج، لەگەڵ ئەمانەش دا دەتوانێت چەندین سودیترت پێبگەیەنێت کە بریتین لە.

١-پێهاتەی سەرەکی شوکولاتە بریتیە لە کاکاو کە بە سەرچاوەی سەرەکی زۆرێک لە کانزاکانی وەک مەگنسیۆم و فۆسفۆر و زینک ناسراوە.

٢-بەرز کردنەوەی بەرگری، بەهۆی بوونی دژە ئۆکسیدی بەهێزی کالفلافونویدات، یارمەتی بەرزکردنەوەی سیستمی بەرگری لەش دەدات.

٣-باشکردنی مەزاج، شوکولاتەی تۆخ یارمەتی کەمکردنەوەی هۆرمۆنی سترێس دەدات، کە دەورێکی زۆری هەیە لە باش کردنی مەزاج و چارەسەرکردنی خەمۆکیدا.

٤-تەندروستی دڵ، بەپێی هەندێک توێژینەوە شوکولاتەی تۆخ یارمەتی کەمکردنەوەی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ دەدات، بەهۆی ئەوەی کاکاوی تێدایە، یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات .

٥-بۆ تەندروستی پێست، شوکولاتەی تۆخ بە هۆی بوونی ماددەی فیافۆنۆل تیایدا، یارمەتی باش کردنی سوڕی خوێن دەدات کاتێک دەچێت بۆ پێست هەروەها پێست ڕوون دەکاتەوە و شیداری دەکات.

٦-باشکردنی ئەرکەکانی مێشک، بەپیی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە بە هۆی ماددەکانی ناوی یارمەتیەکی زۆری ئەرکەکانی مێشک دەدات بۆ ماوەیەکی زۆر.

The best dark chocolate spreads for a tasteful taste

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا