زیادەڕەوی کردن لە خواردنی شوتی ئەم زیانانەی هەیە

پۆڵەتیک پرێس

شوتی یەکێکە لە میوە هاوینەیەکان و خواستێکی زۆری لەسەرە، چونکە یارمەتی شێدارکردنەوەی لەش دەدات، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و ئەی و چەندین مادەی سوودبەخش.

ما الفرق بين البطيخ الأحمر والأصفر؟ | مصراوى

زیادەڕەوی کردن لە خواردنی شوتی ئەم زیانانەی هەیە:

-توشبوون بە کێشەکانی کرداری هەرس و سکچوون
زیادەڕەوی کردن لە خواردنی شوتی دەبێتە هۆی کێشەکانی کرداری هەرس وەک سکچوون، ئاوسانی سک و غازات.

-بەرزبونەوەی ڕێژەی گلۆکۆز
خواردنی رێژەیەکی زۆر شوتی دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی شەکری خوێن، بۆیە ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە پێویستە پێش خواردنی سەردانی پزیشک بکەن بۆ وەرگرتنی ڕێنمای دەربارەی خواردنی شوتی.

-مەترسی توشبوون بە هەوکردنی جگەر
ئەو کەسانەی خواردنەوە کهولیەکان دەخۆنەوە پێویستە زۆر شوتی نەخۆن چونکە شوتی مادەی لیکۆبینی زۆر تێدایە و لەگەڵ کهول کارلێك دەکات و دەبێتە هۆی هەوکردنی جگەر.

-دروستبوونی کێشەکانی دڵ و خوێنبەرەکان
شوتی سەرچاوەیەکی باشی پۆتاسیۆمە و ڕۆڵێکی گرنگی لە پاراستنی لەشدا هەیە، یارمەتی تەندروستی دڵ و ئێسکەکان دەدات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەکەی زۆری پۆتاسیۆم دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەکانی دڵ و خوێنبەرەکان وەک، هاوسەنگ نەبوونی لێدانەکانی دڵ و چەندین کێشەی دیکەی دڵ

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا