پۆڵەتیک پرێس
بەشیکی زۆری خەڵک پیاز لە خۆراک و زەڵاتەکاندا بەکاردەهێنن و دەڵێن، زەڵاتەکان و خواردنی نیسک و فاسۆلیا تەواو نابێت بێ بەکارهێنانی پیاز.
هەندێک کەسیش حەزیان لە پیاز نییە و هیچ بەکاریناهێنن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بە یەکێک لە پێکهاتە سەرەکییەکانی چێشتخانە و دڵ و گیانی هونەری خواردن دادەنرێت، پیاز کاریگەری هەیە لەسەر جەستە، لەکاتی ورد کردنیدا بێ ویستی خۆت فرمێسک دێتە خوارەوە ئەمەش مەراقی لای خەڵک دروستکردوە بزانێت پەیوەنی نێوان پیاز و جەستەی مرۆڤ چۆنە.
چی بەسەر جەستەت دێت کاتێک پیاز دەخۆیت:
-کاریگەرییەکی ئەرێنی هەیە لەسەر بەکتریای لەش و ڕیخۆڵە، پیاز دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان یارمەتی بەکتریای سودبەخشی کرداری هەرس دەدات.
-مادەی تێدایە یارمەتی باشترکردنی بەرگری لەش دەدات، خواردنی پیاز سوودێکی زۆری هەیە بۆ پاراستنی لەش لە پەتا و هەوکردن.
-پیاز دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان، پیازی سوور مادەی ئەنسۆسیانینی تێدایە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.
-ئەو کەسانەی کێشەی گەدە و دڵەکزەیان هەیە پێویستە لە خواردنی پیاز دووربکەونەوە، چونکە پیاز دەبێتە هۆی زیادکردنی دڵەکزە.
-هەرسکردنی پیاز دەبێتە هۆی غازات و سک ئاوسان، بۆیە پیش خەوتن پێویستە نەخورێت هەتا نەبێتە هۆی بێزارکردن.