چوار خواردن بۆ چالاک کردنی مێشکی منداڵ

پۆڵەتیک پرێس

خواردن یارمەتی بەشەکانی لەش دەدات بۆ ئەنجامدانی چالاکی و کردارەکانیان، ڕۆشتنی خوێن بەهێز دەکات، کۆلیستڕۆڵ و شەکری خوێن هاوسەنگ دەکات، رێگری توشبوون بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە دەکات.

خواردن ڕۆڵێکی گرنگی لە باشترکردنی کردارەکانی مێشکدا هەیە، بۆیە ئاگاداربوون و هەڵبژاردنی خواردنی گونجاو بۆ منداڵان زۆر گرنگە بۆ چالاک کردنی مێشکیان.

چوار خواردن بۆ چالاک کردنی مێشکی منداڵ:

-ئاردی شۆفان
شۆفان و ئاردی شۆفان سەرچاوەیەکی سەرەکی وزەیە بۆ مێشک، دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان یارمەتی منداڵ دەدات بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێربوون بکات و لە خواردنە خێراکان دوورکەوێتەوە، ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامینەکانی بی و ئی و کانزای زینکی تێدایە یارمەتی باشترکردنی کردارەکانی مێشکی منداڵ دەدات.

ما هو دقيق الشوفان وكيفية صنعه | أحلى هاوم

-ماسی
ماسیەکان دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا3 سوودی بۆ تەندروستی و گەشە کردنی مێشک هەیە، ڕۆڵێکی زۆری لە دروستکردنی خانەکانی لەشدا هەیە بۆیە پێویستە هەفتەی جارێک بخورێت.

احرص على تناول الأسماك الدهنية

-شیرەمەنیەکان
شیر،ماست و پەنیر ڕێژەیەکی زۆر پڕۆتین و ڤیتامینەکانی تێدایە کە یارمەتی گەشەی مێشک دەدات، ڕێژەیەکی زۆر کانزای کالیسیۆمی تێدایە گرنگییەکی زۆری بۆ گەشە کردنی ددان و بەهێزکردنی تەندروستی ئێسکەکان هەیە.

كيف ابدأ مشروع انتاج الحليب ومشتقاته - تجارتنا

 

-هێلکە
ڕێژەیەکی باش کاربۆهیدرات و پڕۆتینی و ڕێژەیەکی کەم چەوری تێدایە، لە ژەمی بەیانیاندا سوودێکی زۆر بە منداڵ دەگەیەنێت و چالاکی پێدەبەخشێت، یارمەتی چالاک کردنی بیرەوەری دەدات.

هل البيض مضر بالصحة؟ | النهار

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا